کازم ساهر هۆکاری ئامادەنەبوونی لە ئاهەنگی کردنەوەی جامی کەنداوی 25 ئاشکراکرد

هونەرمەندی ناسراوی عێراق کازم ساهر لە تۆمارێکی دەنگیدا هۆکاری ئامادەنەبوونی لە ئاهەنگی کردنەوەی جامی کەنداو ئاشکراکرد و بەڵێنیدا بۆ جارێکی دیکە بەشداری بکات.

کازم ساهر هونەرمەندی عێراقی لە تۆمارێکی دەنگیدا رایگەیاند، “کەسێک بە ناوی پارێزگاری بەسرەوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کارەکانمەوە کرد، بەڵام ئەو بە شێوازێکی جوان پۆزشی بۆ هێناوەتەوە بەهۆی ئەوەی نەمتوانیوە بەشداری بکەم، جەنابی پارێزگار کەسێكی تێگەیشتووە و پێی وتین بەپێی دۆخی خۆتان ئامادەبن، بەڵێنمان پێدا بۆ جارێکی دیکە بەشداری بکەین”.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە وەرگرتنی پارە دەکەن لەبەرامبەر بەشداریکردن لەو ئاهەنگەدا، کازم ساهر وتی، “ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە”.

باسیلەوەشکرد، “گۆرانییەکی من و کەریم عێراقی ئامادەکرابوو، بەڵام لەو ئاستەدا نەبوو کە من دەمەویست، هەرچۆنێک بێت ئەمە وڵاتی منە، پێویست بەوە ناکات کەسێک بانگهێشتم بکات، ئەوەی گرنگە رێکخستنێکی جوان کرابوو”.

 

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بابەتی دواتر

بومەلەرزە شارێکی کوردستانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share