ئۆتۆمبێلێکی نوێ دروستدەکرێت بەپێی باری دەروونیی شۆفێرەکەی رەنگەکەی دەگۆڕێت

کۆمپانیای “BMW”ی ئەڵمانی ئۆتۆمبێلێکی نوێ دروستدەکات کە ڕەنگەکەی وەکو حەربا “قمقمۆکە” دەگۆڕێت بۆ ئەوەی لەگەڵ باری دەروونی شۆفێرەکەدا بگونجێت، هەروەها لەگەڵ خاوەنەکەی قسەدەکات

کۆمپانیاکە لە رێوڕەسمێکدا لە کۆنفرانسی “CIS” لە لاس ڤێگاس پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکە لادا، کە تێیدا نوێترین بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ناسراو بە “E-Ink” بەکارهێنراوە و نمایشیکرد.

ئۆتۆمبێلەکە 240 خانەی ڕەنگ جیاوازی تێدایە کە دەتوانرێت جار جارە بگۆڕێت.

خاوەندارێتیی ئەم ئۆتۆمبێلە دەبێتە خەون بۆ ملیۆنان کەس، بەو پێیەی دەتوانێت لەڕێگەی تەکنەلۆژیای “D”ەوە بەدەنگی مێینە لەگەڵ شۆفێر قسە بکات، کە یاریدەدەرێکی دیجیتاڵییە و دەتوانێت ئۆتۆمبێلەکانی داهاتوو بکاتە هاوڕێی شۆفێر، بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە.

داشبۆردەکەی کە شاشەی تێدا نییە، دیارترین تایبەتمەندیی ئەم ئۆتۆمبێلەیە، کە دەتوانێت دڵنیابێت لەوەی شۆفێرەکە بە لێخوڕینەوە سەرقاڵ نەبێت.

کۆمپانیاکە نرخی ئۆتۆمبێلەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەرزان نییە، بەڵام ئاژانسی “رۆیتەرز” لە زاری کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە، بە جددی ئەم دیزاینە بەرهەمدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share