قائیمقامیەتی سلێمانی بڕی یەک تۆن و 500 کیلۆگرام هەناری لەناوبرد کە بەهۆی ئەوەی کەڕووی هەڵهێنابوو خراپ ببوو.
لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، “لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر یه‌ك تۆن و 500) كیلۆگرام هه‌ناردا گرتووه كه به‌هۆی خراپ هەڵگرتنییەوە كه‌ڕوی هه‌ڵهێنابوو و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نەبووە”.
بەپێی فەرمانی قائیمقامیەتیش ئەو بڕە هەنارە لە ناوچەیەکی دەرەوەی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.