کەشناسی: کڕێوە و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئاسمان ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان کڕێوە و بەفر دەبارێت.

لە پێشبینییەکانی کەشناسیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لە دوای نیوەرۆ بارانبارین دەستپێدەکات لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک، لەگەڵ هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر.

راشیگەیاندووە، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین لە پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکان، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

هەروەها سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی نمەباران دەبێت.

پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بابەتی پێشتر

دیبالا سوپاسی مۆرینیۆ دەکات

بابەتی دواتر

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share