وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی گرانبوونی هێلکەوە: ڕێکار دەگرینەبەر

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق لەبارەی گرانبوونی نرخی هێلکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “رێکاری پێویست لەوبارەیەوە دەگرنەبەر”.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندووە، هۆکارەکانی گرانبوونی هێلکە زۆرن لەوانە، گرانبوونی عەلەفی مریشک و خواستی زۆر لەسەر هێلکە لەم وەرزەی هەموو ساڵێکدا، بەمەش دەکەوێتە ناو ئەو یاسایەی خواستی زۆر نرخ بەرزدەکاتەوە.

هۆکارێکی دیکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە وەزارەتەکەیان رێگری دەکات لە چوونی هێلکە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی باشوور و ناوەراست.

محەمەد ئەلخوزەیی ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو ڕێنماییەی وەزیری کشتوکاڵ، کە پێش دوێنێ دەرچووە و ڕێگە بە گواستنەوەی بەرهەمی هێلکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور و بەپێچەوانەشەوە دەدات رێکارێکە بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی”.

باسی لەوەشکرد، وەزیر هاوکات کۆمپانیای میزۆپۆتامیا و کۆمپانیای عێراقی ڕێنمایی کردووە کە بەخێرایی عەلەفی گەنمەشامی دابینبکەن بۆ بەرهەمهێنەرانی پەلەوەر لە عێراق کە لەلایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی دەکرێت بۆ ئەوەی هانیان بدات بۆ بەرهەمهێنان و دابینکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان بەشێوەیەکی بەردەوام بۆ بازاڕی ناوخۆیی”.

جەختیشی لەوە کردەوە، “ئەمە لە چێوەی ئەو پاڵپشتییەی وەزارەتدایە کە پێشکەش بە خێوکەرانی ئاژەڵی دەکات، جگە لەو پاڵپشتییەی کە پێشکەش بە جووتیاران دەکرێت”.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و بازرگانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆکاری گرانبوونی هێلکە بۆ گرانبوونی نرخی عەلەف و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای سەرەكیی خەلەكان- رانیە وەرگەڕا

بابەتی دواتر

شاخەوان ڕەئوف: دروستكردنی هێزی چەكدار لە دەرەوەی یاسا ماڵوێرانی گەورەیە بۆ میللەتەكەمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موفتییەكی داعش دەستگیركرا

لەمیانەی پڕۆسەیەكی هەواڵگریدا یەكێك لە موفتییەكانی ڕێكخراوی داعش لە بەغداد دەستگیركرا. ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق…
Total
0
Share