بڕیارە شاندی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشداربێت

سەرچاوەیەک لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی شەممە 12 ی کانونی یەکەم، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامبدرێت و شاندی هەرێمیش بەشداری بکات.

بڕیارە ڕۆژی شەممە شاندی هەرێم بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆبکات.

دوێنێ چوارشەممە ٩ی کانونی یەکەم شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەردانی بەغدادیکرد و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و نەوت و چەندین لایەنی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجامداوە.

شاندەکەی ئەمجارەی هەرێم، دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد و چارەسەرکردنی کێشەی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداد.

شاندەکەی هەرێم لەگەڵ ڕۆشتنیان بۆ بەغداد ئامادەیی حکومەتی هەرێمیان دەربڕیووە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی هەرێم، لە ڕوی ئابوری و داهاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: ڕێككەوتنی سعودیە و ئیسرائیل مسۆگەرە

بابەتی دواتر

لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چی باسکرا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share