راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ شەممە بڵاودەكاتەوە ئەمڕۆ ئەگەر نمەباران لە كات و ناوچەی جیاجیا و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بارینی كەمێك كڕێوە هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە كات و ناوچەی جیاجیا و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان ئەگەری بارینی كەمێك كڕیوە هەیە و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێك ناوچە بە تایبەت لە ناوچەكانی هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان و لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكووری رۆژهەڵات ئەگەری بارینی كڕێوە و بەفرێكی كەم هەیە و پلەكانی گەرماش نزمتر دەبێتەوە بە ( 1 تــا 2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ڕۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر / 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی / 9 پلەی سیلیزی

دهۆك / 12 پلەی سیلیزی

كەركوك / 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە / 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ / 12 پلەی سیلیزی

سۆران / 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان / 15 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەیەكی هەرێمی كوردستان دەدات

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینەوەی غاز لە ماڵێكدا شەش كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share