لە سلێمانی یەک ملیۆن لیتر نەوت بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت

بۆ یەکەمجار لە مێژووی شاری سلێمانیدا، یەک ملیۆن لیتر نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە مێژووی شاری سلێمانیدا تەواوی ئەو بڕە نەوتە بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

لای خۆیەوە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕی ئەو نەوتەی بەسەر خێزانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت 100 لیترە و بە نرخی پاڵپشتییکراوی 21 هەزار دینار دەدرێت بەو چینە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share