لە ڕۆژێکدا خواردنەوەی چەند کوپ قاوە تەندروستە؟

لە کاتێکدا کە قاوە چەند سودێکی تەندروستیی هەیە، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەیدا ڕەنگە زیانی هەبێت.

قاوە بە بەربڵاوترین خواردنەوەی جیهان دادەنرێت، بە ڕادەیەک کە خەڵک لەسەر ئاستی جیهان ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیار کوپ قاوە دەخۆنەوە.

لەگەڵ باسکردنی قاوەدا یەکەمین شت کافاینمان بە مێشکدا دێت، کە بەپێی سۆفی میدیلین ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری “سیتی دیتاتیانز”، لەپاڵ ئەو چالاکییەی پێمان دەدات، قاوە چەندین سودی تەندروستیشی هەیە.

سۆفی ڕوونیکردەوە کە “قاوە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر مێشک هەیە و چەندین توێژینەوە پەیوەندیی نێوان قاوە و کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە زەهایمەر و پارکینسۆنیان دەرخستووە”.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی ئێکسپرێس”ی بەریتانی، “زۆرترین بڕی کافاین کە لە ڕووی تەندروستییەوە ڕێپێدراوە، 300-400 میلیگرامە لە ڕۆژێکدا، ئەمە لە کاتێکدا کە کوپێکی مامناوەندی قاوە 80-100 میلیگرام کافاینی تێدایە، واتە زۆرترین ڕێژەی ڕێپێدراو 3 بۆ 4 کوپ قاوەیە لە ڕۆژێکدا”.

هەروەها “زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی قاوە و وەرگرتنی کافایندا بە گشتی، دەبێتە هۆی سەرئێشە و هەڵچوون و ئازاری سنگ و بێخەوی”.

بابەتی پێشتر

كاركردن بە گرێبەستی كۆنی ئۆتۆمبێل درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس بە بردنەوە لە بۆردۆ هاندەرانی ئاشتکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share