كە بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكە درا ئینجا مەسرور بارزانی بڕیاریدا بچێتە بەغداد
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون وا بڕیارە، سبەینێ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغداد بكات.
سەردانەكەی ناوبراو لە كاتێكدایە، هەتا بەغداد بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكەی یەكلانەكردەوە ئامادەنەبوو بچێتە بەغداد و فشار دروستبكات بۆ ناردنی ئەو پارەیە و گفتوگۆ لەسەر مافەكانی هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران بكات.