سەرۆك وەزیران پارێزگارێكی بە تۆمەتی گەندەڵی لە پۆستەكەی لابرد

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، زوهێر شەعلان پارێزگاری دیوانییەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی فەرمانیكردووە زوهێر عەلی شەعلان پارێزگاری دیوانییە بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە.

راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “هۆكاری لەكارلادنی زوهێر عەلی شەعلان پارێزگاری دیوانییە، دەگەڕێتەوە بۆ گومانكردن لە تێوەگلانی ناوبراو لە چەند دۆسیەیەكی گەندەڵیی دارایی و كارگێڕیدا كە دادگا پێداچوونەوەیان بۆ دەكات”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی: بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بۆ ئەمساڵ ناوی نوێ نانووسرێت  

بابەتی دواتر

كاسبكاران لەبارەی بڕیارێكەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share