پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ سێشممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لە بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوه، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگهی رۆژئاوای بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانهوه بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “توانراوە دەستبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی”.
ئاشکراشیکرد، “تۆمەتبار (ب، ئـ، ف) لەدایكبووی 1988 دانی بهتاوانهكهیدا ناوهو لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینهوهكان بهردهوامن”.