بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی 160 هەزار دیناری تێپەڕاند

كەمێك لەمەوبەر دۆلاری ئەمریكی گەیشتە بەزرترین ئاست و بەهای 100 دۆلار بۆ سەرووی 160 هەزار دینار بەرزبووەوە.

ئێستا لە شاری كەركوك 100 دۆلاری ئەمریكی بە 160 هەزار و 250 دینارە. لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك و بەغداد 100 دۆلاری ئەمریكی بە 160 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەی لەناكاوی ئەمڕۆی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، هاوكاتە لەگەڵ كردنەوەی ناوەندێكی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد كە دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوه‌ندی دەدات بە گەشتیاران و 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار دەفرۆشێت، كە بەپێی راگەیەندراوی بانكەكە، ئامانج لێی دابەزاندنی بەهای دۆلارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەككین داوا لە واشنتن دەكات هەڵەی هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە

چین داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات هەڵەكانی پەیوەندیدار بە ‏هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە، ئەمەش پاش بڕیاركەی ڕێكخراوی بازرگانیی…
Total
0
Share