بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبووەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و تیایدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئەو یاسایانەی بڕیارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندبكرێن.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بارەگای موسەنا سامەڕائی سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکان، بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە ببێتە مایەی گەشەپێدان و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان کرا.

کۆبوونەوەكە گفتوگۆی لەبارەی ئەو یاسا و رێسایانەوە کرد کە بڕیارە لە رۆژانی یەکەمی وەرزی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پەسەندبكرێن.

لای خۆیەوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران باسی لە جێبەجێکردنی گرنگترین ئەو خاڵانەی کرد کە لە بەرنامەی حکومیدان و ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێداوە لەوانە، هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هاوکاریی کەمدەرامەتان.

بابەتی پێشتر

زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک ئیندۆنیزیای هەژاند و ئەگەری دووبارەبوونەوەی تسۆنامی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوونه‌كانى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى داعش بۆسه‌ر پێشمه‌رگه‌ تاوتوێده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان كۆدەبێتەوە و خستنەڕووی بەدواداچوونه‌كانى له‌باره‌ى هێرشەكانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگه‌ و داهاتی هەرێم تاوتوێده‌كات. ڕێواز فایه‌ق…
Total
0
Share