لە سنووری کەلار کەسێک بە تۆمەتی دزینی 12 ملیۆن دیناری عێراقی و زیاتر لە چوار هەزار دۆلاری ئەمریکی لە ماڵە دراوسێکەی دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە هاوڵاتییەکی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار سکاڵای هێنایە لای پۆلیس کە لە ماڵەکەیدا بڕی 12 ملیۆن دیناری عێراقی و چوار هەزار و 200 ئەمریکی دزراوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار کە دراوسێی سکاڵاکارە بناسنەوە و دەستگیری بکەن”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبار لەدایکبووی 1978ە لە ئێستادا دانی بەتاوانەکەدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراوە و پۆلیس دەستی بەسەر پارە دزراوەکەدا گرتووە و دوای رێککاری یاسایی رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە”.