بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی: لە سەرمایەی پڕۆژەكانی وەبەرهێناندا سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەمە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی 2022 ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرمایەی پڕۆژەكانی وەبەرهێناندا سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2022 بەڕێوەبەرایەتییمان مۆڵەتی بە 39 پرۆژە داوە کە سەرمایەکانیان بە بەهای ملیارێک و 320 ملیۆن و 758 هەزار و 189 دۆلار بووە، هاوکات، 15 پرۆژەش بۆ ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان نێردراون بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت بۆیان، کە سەرمایەکانیان بە بەهای یەک ملیار و 100 ملیۆن و 454 هەزار و 936 دۆلارە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” ژمارەی سەرمایەی پرۆژەکان لەوە زیاترە کە لەسەرەوە هەژمارکراون، چونکە هەشت پرۆژە هەژمار نەکراوە کە دەبێتە مایەی زیاد بوونی سەرمایە، بەمەش سلێمانی دەبێتە یەکەمی کوردستان بۆ ساڵی 2022 و لەسەرجەم ساڵەکانی پێشووتر ژمارەی مۆڵەتی زیاتر بووە”.

ئاشکراشیکرد، “لەکۆی ئەو پرۆژانەی لە ساڵی 2022 ئەنجامدراون 15هەزار بۆ 20 هەزار دەستی کار وەگەڕخراون”.

 

بابەتی پێشتر

میدیای فەرمی: یەکێتی دەرگای گفتوگۆی دانەخستووە تا بیکاتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی داڕمانی شاخەوە دوو هاوڵاتیی برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

لە دوای بەڵێنەکانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئەمڕۆ…
Total
0
Share