دەربەندیخان.. 21 سەرپێچیکار بەهۆی زیانگەیاندن بە سروشت و ژینگە دەستگیرکراون

پۆلیسى دارستان و ژینگەى دەربەندیخان، ئامارى کار و چالاکییەکانى لە ساڵى 2022ـدا بڵاوكردەوە و دەڵێت، 21 سەرپێچیکار دەستگیرکراون.

بەپێی راگەیەندراوی بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى دەربەندیخان، لە سنوورى دەربەندیخان و بنکەى باوەخۆشێن لە ساڵى 2022ـدا، 21 سەرپێچیکار لەسەر دیاردە جیاوازەکان کە زیانیان بە سروشت و ژینگە گەیاندووە دەستگیرکراون و پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەمیان رێکخراوە و رووبەڕوى دادگا کراونەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە لە ماوەی ئەو ساڵەدا، دەستبەسەر چەندین ئاژەڵ و باڵندەی راوکراو و چەك و کەلوپەلى راوکردندا گیراوە.

بابەتی پێشتر

پەڵەیەکی قاوەیی لەسەر نینۆکی دروستبوو پشکنینەکان نەخۆشییەکی مەترسیداریان ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

سەرۆک داوای لێبوردنی لە زێدان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share