بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەکانمان بەردەوامین لە پێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی کورد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لە پێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کرد و رایگەیاند، “لە هەوڵەکانمان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوامین لە پێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی کورد و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لە پلانماندایە دەیان پڕۆژە لە بوارە جیاوازەکاندا جێبەجێبکەین

بابەتی دواتر

پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات و دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share