وەزیری نەوت: كۆتایی بە هاوردەكردنی بەنزین دەهێنین

پاڵاوگەیەك دەكەوێتەكار و رۆژانە 12 ملیۆن لیتر بەنزینی ئۆكتان 95 بەرهەمدەهێنێت

حكومەت پاڵاوگەیەك دەخاتەكار كە رۆژانە نۆ بۆ 12 ملیۆن لیتر بەنزینی ئۆكتان 95 بەرهەمدەهێنێت و جەختدەكاتەوە كە كۆتایی بە هاوردەكردنی بەنزین دەهێنن.

حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەرهەمی بازرگانیی پاڵاوگەی كەربەلا لە نەوت و بەنزین دەخەنە بازاڕەوە و كوالێتییان بەرزە.

بەپێی وتەی وەزیری نەوت، بەنزینی ئۆكتان 95 لەو پاڵاوگەیە بەرهەمدەهێنن و سەرەتا رۆژانە هەشت بۆ نۆ ملیۆن لیتر بەنزین دەخەنە بازاڕەوە و دواتر زیاددەكرێت بۆ 12 ملیۆن لیتر.

وتیشی، “ئەو بڕە لە بەنزین 75%ـی پێداویستیی ناوخۆ لە بەنزین پڕدەكاتەوە و دواتر پەرە بە پاڵاوگەكانی تر دەدەین و گشت پێداویستیی ناوخۆ لە بەنزین پڕدەكەینەوە”.

حەیان عەبدولغەنی جەختیكردەوە كە ئەو بەنزینەی بەرهەمیدەهێنن، بەپێی پێوەرەكانی ئەوروپا “یۆرۆ 5” دەبێت و لە مانگی ئازاری داهاتووەوە دەستدەكرێت بە بەرهەمهێنانی.

بابەتی پێشتر

ژنێک بە کەرەستەی نوشتە و جادووگەرییەوە دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

تایوان: 57 فڕۆکە و چوار کەشتیی جەنگیی چین نزیکبوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share