پۆلیسی سلێمانی: چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەركردبوو

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەركردبوو

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەر كردبوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لە چەند تۆمەتبارێك بەوەی كە لە هۆتێلێكدا دەستبەسەریان كردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكەن كە بەڕێوەبەر و كارمەندانی یەكێك لە هۆتێلەكانی ناوشاری سلێمانین.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامبوو سەرەنجام دەركەوت كە ئەو تۆمەتبارانە بێ‌گەڕانەوە بۆ پۆلیسی سلێمانی و تۆماركردنی سكاڵا هەستاون سكاڵاكاریان دەستبەسەركردووە بە هۆكاری نەدانی پارەی كرێی مانەوەیان لە هۆتێلەكە.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پێشتریش هاوڵاتییەكی دیكەیان لەناو هۆتێلەكە دەستبەسەركردووە.

بابەتی پێشتر

زەمالەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات راگەیەندرا

بابەتی دواتر

گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە كوردستان دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: كەسێك كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، شەوی ڕابردوو هاوڵاتییەكی تەمەن 33 ساڵان تەقەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share