ماڵی پێشمەرگەیەك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی ناو شاری كەركوك سووتا، رووداوەكە بەهۆی گڕی زۆپاوە بووە.
درەنگانی شەوی رابردوو ماڵی پێشمەرگەیەك لە گەڕەكی كوردستان (فەیلەق)ی كەركوك گڕیگرت و بە نزیكەیی تەواوی ناو ماڵەكەی سووتا.
پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، رووداوەكە بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە بووە و زیانی گیانی نەبووە، لەگەڵ هەڵایسانی ئاگرەكەكەدا خاوەن ماڵەكە ئاگاداربووە و منداڵەكانی دەرباز كردووە.
ئەوەشی وت، “لە رووداوەكەدا سەرجەم بەڵگەنامەكانی ناسنامە و رەگەزنامەی ئەندامانی خێزانەكە سووتاون، جگە لە نزیكەی یەك ملیۆن دیناری عێراقی”.