وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی ناجێگیریی دۆخی كەشوهەواوە بە بڕیاری د. ئارام محەمەد قادر دەسەڵات دراوە بە سەرۆكی زانكۆ و راگری پەیمانگاكان بۆ راگرتنی دەوام لە هەر بارودۆخێكدا كە پێویست بكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی ناجێگیریی كەشوهەوا و ئەو شەپوڵە سەرماو سۆڵەیەی كە ڕووی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كردووە، بە بڕیاری د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندكاران بڕیاردرا بە پێدانی دەسەڵات بە سەرۆكی زانكۆكانی كوردستان لە زانكۆ (حكومی و تایبەت)ەكان و ڕاگری پەیمانگاكان بۆ ڕاگرتنی دەوام لە كاتی پێویست و ناجێگیریی كەشوهەوای ناوچەكانیان.