ئەمشەو لە سلێمانی دوو رێگا بەهۆی بەفرەوە داخران
كۆنتڕۆڵی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، لە پێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییاندا، ھەردوو رێگای دۆڵەمیران بۆ سەر چیای گۆیژە و رێگای چاڤی لاند بۆ گۆیژە بەهۆی بەفربارینەوە بەربەستكراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارین هیچ كەسێك بە مەبەستی چوونە سەر چیای گۆیژە روو لەو ناوچانە نەكات.