دوو هاوسەر لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیانلەدەستدا

دوای برینداربوونیان لە رووداوێکی هاتوچۆدا بەیانی ئەمڕۆ دوو هاوسەری شاری هەولێر کە پیشەیان مامۆستا بووە گیانیانلەدەستدا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر عەبدولقادر عەبدولڕەزاق و سروە شێخ فوئاد کە هاوسەری یەکتری بوون و مامۆستای وانەبێژ بوون یەک لەدوای یەک گیانیانلەدەستدا.

ئەو دوو هاوسەرە نۆ رۆژ لەمەوبەر لە نزیک شاری هەولێر تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و بە سەختی برینداربووبوون.

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیانلەدەستدا.

 

بابەتی پێشتر

خۆراک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی خنکانی منداڵانە

بابەتی دواتر

زێڕ گەیشتە بەرزترین نرخ.. نەوت جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share