خۆراک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی خنکانی منداڵانە

گرنگە لەکاتی خواردندا چاودێریی منداڵەکانمان بکەین، لەپێناو دووربوون لە گیرانی خۆراکەکە لە قوڕگیان کە هۆکارێکی سەرەکیی خنکانە لە منداڵاندا.

لەوبارەیەوە نیکی جۆرکۆتز شارەزای فریاگوزارییە سەرەتاییەکان ئاشکرایدەکات، خواردن بەشێوەی هەڵە یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی خنکان لە منداڵاندا.

جەختیکردووەتەوە کە نابێت خۆراک هاوشێوەی بازنەیی و پارچجەی بچووک ئامادەبکرێت بۆ منداڵ بەڵکو بە درێژی ئامادەبکرێت سەلامەتتر دەبێت.

دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا “NHS” لەبارەی چەرەسەرکردنی حاڵەتەکانی گیرانی خواردن لە قوڕگی منداڵ دەڵێت، ئەگەر دۆخێکی لەوجۆرەت بینی هەوڵبدە بە چاو بیبینی کە چی لە دەمیدایە نەک دەست لێدانی چونکە ئەوە زیاتر پاڵیدەنێت.

ئەگەر منداڵەکە هێڵنجیدا زیاتر هەوڵبدە هێڵنجەکانی زیادبکات چونکە ئەوە یارمەتیی دەدات تەنەکە لە قوڕگی بێتەدەرەوە.

ئەگەر هێڵنجی نەدا و بێدەنگبوو تەنانەت هەناسەدانی زۆر قورسبوو بەخێرایی داوای فریاگوزاری بکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: بەرهەمە جوانکارییەکان هەڕەشەیەکی بێدەنگن لەسەر تەندروستیی ژنان

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، بەرهەمە جوانکارییەکان مەترسییەکی بەردەوام و بێدەنگن لەسەر تەندروستیی ژنان. توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و…
زیاتر ببینە

وەزارەتى تەندروستى: حاڵەتێکى دیکەى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکرا

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنى حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون رادەگەیەنێت. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تووشبووەکە پیاوێکی دانیشتووی…
Total
0
Share