لە بۆردومانێكی ئاسمانیدا ژمارەیەك چەكدار و فەرماندەی هەسەدە بوونە قوربانی

بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی ژمارەیەك چەكدار و فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە شاری حەسەكە بوونە قوربانی.

ئاژانسی سپۆتنیك بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەك بنكەیەكی هەواڵگریی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە دەوروبەری شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان كردووەتە ئامانج.

لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەكانیشەوە كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك چەكدار و فەرماندەی هەسەدەی راگەیاند.

شوێنە بۆردومانكراوەكە حەشارگەیەكی ژێرزەمینیی نهێنی تایبەت بە هەواڵگری بووە، وەك ئەوەی ئاژانسەكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆك مام جەلال یەكەم ئەندامی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بووە

بابەتی دواتر

ئەو گەنجەی بە كارتۆن كۆكردنەوە ئۆتۆمبێلێكی كڕی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەكەی سووتا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share