کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان، لە کاتەکانی شەودا نمەباران ناوچەکانی هەولێر دەگرێتەوە و ئەگەری بارینی تێکەڵەی بەفر و باران هەیە لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم”.

ئاشکراشیکرد، “پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە، دوو بۆ چوار پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو”.

 

بابەتی پێشتر

كازم ساهر بۆ كەنداو 25 چی كردووە؟

بابەتی دواتر

مووچەی هەزاران مردوو لە لایەن كەسوكاریانەوە وەردەگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share