عەباس عەراقچی: وڵاتانی ئەوروپا لە رێگەی هەڕەشەوە هیچ ئەنجامێك بەدەست ناهێنن

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل مەترسی و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە، هۆشداریشیدا بە ئیسرائیل لە دووبارە ئەنجامدانەوەی هێرش بۆسەر خاكی ئێران.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە توندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەکەی ئیسرائیلی بۆسەر قەتەر کرد و ئیسرائیلیشی بە “گەورەترین هەڕەشە بۆسەر ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە” وەسفکرد.

عەراقچی لە درێژەی وتەکانیدا هۆشداریدایە ئیسرائیل لە دووبارەکردنەوەی هێرشەکانیان بۆسەر خاکی ئێران، داواشیکرد، وڵاتانی ئیسلامی هەڵوێستێكی یەكگرتوو بگرنەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیاسەتە فراوانخوازییەکانی تەلئەبیب.

ئەو وەزیرەی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتانی ئەوروپا لە رێگەی هەڕەشەکانیانەوە هیچ ئەنجامێك بەدەستناهێنن.

دەشڵێت، لەئێستادا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، دانی بە پێویستیی گرتنەبەری میکانیزمی نوێ بۆ هاوکاری لەگەڵ تاراندا ناوە، لە کۆتاییشدا رەخنەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و وتی، “ئەنجومەنەکە رێگەچارە بۆ ناکۆکییەکان نادۆزێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا لە ئەمریكا نیگەرانە
دوای دانانیەتی لە لیستی وڵاتانی تێوەگلاو لە بەسەربازكردنی منداڵان

توركیا نیگەرانە لەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خستویەتیە لیستی ئەو وڵاتانەوە، كە تێوەگلاون لە بەسەربازكردنی منداڵان، ئەمەش بەهۆی پەیوەندی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی كوردستان دژی ئێران كاردەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات و بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانیان دەزانن.…
Total
0
Share