كۆمه‌ڵه‌ى موەلیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی و لیژنەی بەدواداچوونی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێن، خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕدێت.
دوای ئەوەی بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە گۆڕانكاری لە خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكاندا کرا، جارێكی دیكە خشتەکە دەگۆڕدرێت و لایەنی پەیوەندیدار هاوڵاتییان و خاوەن موەلیدەكان ئاگاداردەكاتەوە.
كۆمه‌ڵەى موەلیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی و لیژنەی بەدواداچوونی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، خاوەن موەلیدەکانی هەردوو شاری سلێمانی و هەولێریان ئاگاداركردەوە لەوەی لە سبەینێ دووشەممەوە، خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕدرێت و بەیانیان لە کاتژمێر 6:30 خوولەكەوە تاوەکو کاتژمێر 8:30 خوولەكی بەیانی موەلیدەكان كاردەكەن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە كە رۆژانە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆوە تاوەکو کاتژمێر 1:00ـی شەو، موەلیدە ئەهلییەکان كارەبا دەدەن بە هاوڵاتییان.