تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراون

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراون”.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانكاریی ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی هەزار و 569 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

تەندروستیی سلێمانی، دەڵێت، هەر لەو ماوەیەدا 237 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و هەزار و 20 كەس سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە و 312 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانی، لەماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانكاری 13 نەشتەگەریی سەرووگەورە و 127 نەشتەرگەریی گەورە و 5 نەشتەرگەریی مامناوەند ئەنجامدراون، هەروەها 148 كەس داخڵكراون و 16 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 132 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت
لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە “كارێكی نایاسایی” و “ستەم” وەسفدەكات، ڕەخنەی لە پلەبەرزكردنەوەی…
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت

پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، پاڵاوگەکان پابەندکراون کە…
Total
0
Share