سەرۆکی کۆریای باکوور داوای زیادکردنی جبەخانە ئەتۆمییەکان دەکات

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور KCNA  بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور داوای “زیادکردنی بەرفراوان”ی جبەخانەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی کردووە، لەنێویاندا مووشەکی بەهێزی ئەتۆمی بۆ “بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک”.

ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی پارتی دەسەڵاتدار رایگەیاند، پیۆنگ یانگ هەروەها پەرە بە “سیستمێکی دیکەی مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان دەدات، کە ئەرکی سەرەکیی ئەو سیستمە ئەنجامدانی هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی خێرایە”.

باسی لەوەکردووە، “دۆخی ئێستا داوای دوو هێندەکردنی هەوڵەکان دەکات بۆ بنیاتنانی هێزی سەربازی لەسەر ئاستێکی بەرفراوان، بەمەبەستی گەرەنتیکردنی تەواوەتیی سەروەری و ئاسایش و بەرژەوەندییە سەرەتاییەکانی کۆریای باکوور لە وەڵامی مانۆڕە سەربازییە پڕ لە کێشەکانی ئەمریکا و هێزە دوژمنکارەکانی دیکەدا”.

کیم جۆنگ ئون دەڵێت، ئەمە جەخت لەسەر گرنگی و پێویستیی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەکۆمەڵ دەکاتەوە، هەروەها دەبێت جبەخانەی ئەتۆمیی وڵات بەرفراوان بکرێت.

ئەم لێدوانەی کیم دوای ئەوە دێت کە کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیکی بەسەر دەریاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی کۆریا، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی یەکشەممە بە کاتی ناوخۆ، واتە لە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵدا، مووشەکێکی بالیستیکی بەسەر دەریاوە هەڵدا.

بابەتی پێشتر

2023 كەشوهەوا هەڕەشە لە جیهان دەكات

بابەتی دواتر

کرواتیا چوونە ناو ناوچەی یۆرۆ و شنگنی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share