كەشوهەوای یەكەم رۆژی ساڵی نوێ ئاشكراكرا

ئاسمان ساماڵ دەبێت

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشكرادەكات و دەڵێت، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە گەرمیان دەبێت بە 21 پلە.

بەشی پێشبینی كەشوهەوای سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشتر.

سەبارەت بە سبەینێ، كە دەكاتە یەكەم رۆژی ساڵی نوێ بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.

هەروەك بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی ئاشكراكردووە:
هەولێر: 17
سلێمانی: 16
دهۆک: 16
کەرکوک: 19
هەڵەبجە: 16
زاخۆ: 16
سۆران: 12
گەرمیان: 21

بابەتی پێشتر

زۆرینەیان لە عێراق و سوریایە<br>رێكخراوێك: لە 20 ساڵدا نزیكەی 1700 رۆژنامەنووس كوژراون

بابەتی دواتر

هەندێکجار رستەیەک دەتوانێت گۆڕانکاریی گەورە لە ژیانماندا دروستبکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share