ئیلۆن مەسك-ی ملیاردێری ئەمریكی و دامەزرێنەری كۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان نزیكەی 59%ی سامانەكەی لەماوەی 13 مانگی رابردوودا لەدەستدا، بەوەش بووە یەكەم كەس لە جیهاندا 200 ملیار دۆلار لەدەستبدات.
سامانەكەی مەسك (51 ساڵ) پاشەكشەیەكی گەورەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 137 ملیار دۆلار پاش هەرەسهێنانی پشكەكانی (تێسلا) لەم هەفتانەی دوایدا، لەنێویشیاندا دابەزین بەڕێژەی 11% تەنها لە رۆژی سێشەممە، بەپێی پێنوێنییەكانی بلۆمبێرگ بۆ ملیاردێرەكان.
سامانەكەی گەیشتە ترۆپك لە 340 ملیار دۆلار لە 4ی تشرینی دووەمی 2021، بە دەوڵەمەندترین كەسی جیهان مایەوە تا لەم مانگە بێرنارد ئارنۆڵد-ی فەرەنسی جێگەی گرتەوە.
تێسلا لەمساڵدا نزیكەی 70%ی بەهاكەی لەدەستدا پاش دواكەوتنی بەرهەمهێنان لە چین، كشانەوەی ئۆتۆمبێلەكان و ترس لەنێوان وەبەرهێنەران بەوەی سەرۆكی جێبەجێكارەكەی پشتیكردووەتە كۆمپانیاكە پاش وەرگرتنی رۆڵێكی نوێ وەك سەرۆكی تۆڕی تویتەر.