سوودێکی نوێی ڤاکسینی دژە ئەنفلۆنزا ئاشکراکرا

ڤاکسین

توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی سوودێکی جیاوازی بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە ئەنفلۆنزای ئاشکراکرد کە خۆی لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک دەبینێتەوە.

مایکڵ هیڵ بەرپرسی توێژینەوەکە لە زانکۆی کالگاری کەنەدی رایگەیاند، “سوودی بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە ئەنفلۆنزا تەنها لە پاراستنی مرۆڤ لە ڤایرۆسە زستانییەکان نییە، بەڵکو بەکارهێنەر لە مەترسییەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک دەپارێزێت بە تایبەت لە کەسانی تەمەن گەورەدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەم دۆزینەوە زانستییە هیوامان دەداتێ هەوڵی زیاتر بدەین و توێژینەوەی زیاتر بکەین لەبارەی رێگەکانی خۆپاراستنی ناڕاستەوخۆ لە ئەنفلۆنزا”.

ئاشکراشیکرد، “هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە، یەکێکە لە هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ و مێشک، رێگریکردن لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزا هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە کەمدەکاتەوە لەوێشەوە جەڵتەی مێشک کەمدەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. 10 كەس بە كۆرۆنا مردن و تەندروستیی دۆخەكە بە مەترسیدار ناوزەد دەكات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا-ی بڵاوكردەوە و لە ڕاگەیاندراوێكدا دۆخەكە بە “مەترسیدار” ناوزەد دەكات.…
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
Total
0
Share