رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور: عێراق و سوریا مەترسیدارترین وڵاتن بۆ رۆژنامەنووسان

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بڵاویکردەوە، عێراق و سوریا مەترسیدارترین وڵاتن بۆ رۆژنامەنووسان و لە ماوەی 19 ساڵ نزیکەی 600 رۆژنامەنووس تێیاندا کوژراون.

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2003 وە تا کۆتایی ساڵی 2022 هەزار و 668 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون، واتە لە ساڵێکدا 80  رۆژنامەنووس بە تێکڕا کوژراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “عێراق و سوریا مەترسیدارترینن بۆ رۆژنامەنووسان، لە ماوەی ئەو 20 ساڵەدا 576 رۆژنامەنووس تێیداندا کوژراون، بەمەش سێیەکی ئەو رۆژنامەنووسانە لە خۆدەگرن کە لەو ماوەیەدا کوژراون، لەدوای ئەوانیش هەریەکە لە مەکسیک و فلیپین و پاکستان و ئەفغانستان و سۆماڵ دێن.

بە پێی راپۆرتەکە ئۆکرانیا دووەمین مەترسیدارترین دەوڵەتی ئەوروپایە بۆ رۆژنامەنووسان و تەنها لەمساڵدا 58  رۆژنامەنووس تێیاندا کوژراون.

 

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتەكە بەردەوامە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك بۆ حكومەت: كوا مووچەی مانگی 12؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم: حكومەتی عێراق بڕیاریداوە 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگرێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وەزارەتی دارایی راسپێردرا كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەی هێزە…
Total
0
Share