بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە كە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزتردەبێت لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر / 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی / 13 پلەی سیلیزی
دهۆك / 14 پلەی سیلیزی
كەركوك / 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە / 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ / 16 پلەی سیلیزی
سۆران / 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان/ 20 پلەی سیلیزی