سزای هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت راگەیەندرا

وەزارەتی ناوخۆ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وردەکاریی سزای هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و مامەڵەکردن پێوەی بڵاوکردەوە کە لە هەردوو سزای ماددی و بەندکردن خۆی دەبینێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرچوونی رێنمایی ژمارە 5 ی ساڵی 2022 کە رێنمایی جێبەجێکردنی یاسای چەک، ژمارە 2 ی ساڵی 2022، دادگاکانی کوردستان کار بەو یاساییە دەکەن و ماددەی 15 لە یاساکە جێبەجێدەکەن بەسەر هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی بەدەست بگیرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ماددەی 15، بڕگەی یەکەم هاتووە هەر کەسێک بە بێ مۆڵەتی دەسەڵاتی مۆڵەتدان، دەستکاریی چەکێکی ئاگرین یان تفاقی بکات، هەڵیبگرێت، بیفرۆشێت، چاکیبکاتەوە یان دەستاودەستی پێوە بکات، ئەوا بە بەندەکردن بۆ ماوەیەک کە لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت و بە پێبژاردنێک کە لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت”.

داوایشیکرد، “ئەگەر بە هەر هۆکارێک هەست دەکەیت پێویستیت بە هەڵگرتنی چەک هەیە، داوای مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆی سنوورەکەت بکە، یان سەردانی وەزارەتی ناوخۆ بکە و داواکاری مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک پێشکەش بکە”.

 

بابەتی پێشتر

درۆنێك لە هەولێر كەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

پیلێ ئەفسانەی تۆپی پێ كۆچی دوایی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share