بۆ دابەزاندنی نرخەكەی پێشنیازی پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونكردنەوە لەبارەی پێشنیازی پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دەدات و جەختیشدەكاتەوە، حكومەت، بانكی ناوەندی و پەرلەمانی عێراق بەو پێشنیازە رەزامەند نابن، چونكە دراوی نیشتمانیی عێراق دینارە و بە سیمبولی سەروەریی وڵات ئەژماردەكرێت و دۆخی ئابوریی عێراق بەو شێوەیە خراپ نییە كە پەنا بۆ پێشنیازی لەو شێوە ببرێت.

چەند پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازیانكردووە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە بری دینار مانگانە بە دۆلار بدرێت ئەوەش وەك هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشنیازی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە دۆلار ناتوانرێت كاری لەسەر بكرێت، چونكە دراوی نیشتمانیی عێراق دینارە و سەرجەم داهات و خەرجییەكانی حكومەت بە دینارە و هەریەك لە بانكی ناوەندی، حكومەت و پەرلەمانی عێراق رەزامەند نابن مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار بدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دۆخی دارایی عێراق بەو شێوەیە خراپ نییە كە پەنا بۆ دراوێكی دیكە ببرێت هەرچەندە مامەڵەی بەشێكی هاوڵاتییان بە دۆلارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەدەگی عێراق 95 ملیار دۆلارە و 130 تۆن یەدەگی زێری هەیە و لەسەر ئاستی رێكخراوی ئۆپیك دووەم هەناردەكاری نەوتە و ئەو پێشنیازەی كراوە سەركەوتوو نابێت.

راشیگەیاند، پێشتر لە هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی سیولەوە چەند مانگێك حكومەتی هەرێم پەنای بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار برد بەو پێیەی ناتوانێت دراو چاپ بكات، بەڵام لەو هەنگاوەشدا فەرمانبەران زەرەرمەندبوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ: هەر كەسێك چەكی جەنگی هەبێت و رادەستی بكات قەرەبوودەكرێـتەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی چی؟

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، ‏پەرلەمانتاران دەتوانن بە یاداشتێك داوای دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ…
Total
0
Share