بانكی ناوەندی هەنگاوێكی دیكە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

بانكی ناوەندیی عێراق ئاسانكاری لە رێوشوێنەكان بۆ گەشتیاران رادەگەیەنێت بەمەبەستی بەدەستهێنانی دراوی بیانی (دۆلار).

بانكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئاسانكارییەكە لەڕێی فراوانكردنی دەروازەكانی فرۆشتنی دراوی بیانی (دۆلار) دایە بە نەقدی بە زیادكردنی پشكی دەروازەكانی ئاڵوگۆڕ لە بانكەكاندا.

لەگەڵ زیادبوونی دەروازەكان، كارمەندانی بانكی ناوەندی چاودێریی كارەكانی بانكەكان دەكەن تا گەشتیاران بە ئاسانی دۆلار-یان بەدەستبگات.

هەروەك ناوی لقی ئەو بانكانەی بڵاوكردووەتەوە كە لە سبەینێ-وە و لەماوەی رۆژانی پشووی فەرمی (هەینی، شەممە و یەكشەممە) و بە درێژایی رۆژانی دیكەی كاركردن دەتوانن داخوازیی مامەڵەكاران بەجێبهێنن.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان لە بڕیارێك بەرامبەر ژنان پاشگەز دەبێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ: هەر كەسێك چەكی جەنگی هەبێت و رادەستی بكات قەرەبوودەكرێـتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد.. دوو تەقینەوە ئەنجامدران

كەمێك لەمەوبەر، دەنگی دوو تەقینەوە لە بەغدادی پایتەختی عێراق بیستران. سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغداد ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی…
Total
0
Share