کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی دابەزینی زیاتر پلەکانی گەرما دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ و سبەینێ باران نابارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، بۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان 2 پلە لە تۆمارکراوەکانی پێشوو نزمتردەبنەوە.