سامانە ئاوییەکان: باران بە ڕێژەی %100 ئاودێریی گەنمی پڕکردووەتەوە

وەزیری سامانە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکردووە، بارانبارینی ئەم دواییە کاریگەریی باشی هەبووە لە دەستەبەرکردنی یەدەگی ئاوی بۆ وڵات، جگە لەوەی یەکەم ئاودێریی بەرهەمی گەنمی بە ڕێژەی لەسەدا سەد پڕکردووەتەوە کە ڕووبەرەکەی چوار ملیۆن دۆنم بووە.

عەون زیاب ڕایگەیاندووە، “بارانبارینی ئەم دواییە بەشداربووە لە گەیشتن بە یەکەم ئاودێری بەرهەمی گەنم بە ڕێژەی 100%، کە ڕووبەری چێنراو، بەپێی پێشبینییەکان، گەیشتووەتە چوار ملیۆن دۆنم”.

ئاماژە بەوە دەکات کە ” ڕووبەری گەنم بە وردی لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی داهاتوودا دیاری دەکرێت، لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە، کاتێک بەرهەمەکە گەشە دەکات”.

باسی لەوەشکرد، “شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییە و بارانبارینی بەخوڕ، گوشارەکانی سەر بەکارهێنانی یەدەگە ستراتیژییەکانی وڵاتی کەمکردەوە”.

ئاماژەی بەوەدا کە “گرنگترین هەنگاوەکانی ئەو بەرنامەیەی کە وەزارەت کار لەسەر دەکات لە داهاتوودا بریتییە لە باشترکردن و نۆژەنکردنەوەی پڕۆژەکانی ئاودێریی مۆدێرن دوور لە شێوازە تەقلیدییە کۆنەکان بە مەبەستی چۆنێتیی بەکارهێنانی ئاو و کەمکردنەوەی زیانەکانی سەر کەرتی ئاو و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی”.

وتیشی، پلانەکان هەندێکیان پێویستیان بە ماوەیەکی زۆرە، و هەندێکی تریشیان خێرا تەواو دەبن، لەوانە گۆڕینی لە سیستەمی کراوە بۆ سیستەمی داخراو، هەروەها نۆژەنکردنەوەی زۆرێک لە پڕۆژە و بەنداوەکانی ئاودێری، کە لە ماوەی داهاتوودا دەستپێدەکات لە کاتی تەرخانکردنی پارە لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی هەڵوەشاندەوە

لە بڕیارێكی نوێدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریداوە، دەنگدانی دەرەوەی وڵات هەڵوەشێنێتەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی كازمی: هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگییان هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و…
Total
0
Share