عەلی حەمەساڵح بەهای دۆلار لە 2023دا ئاشكرادەكات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە بەشێكی پەیوەندی بە خستنەرووەوە هەیە و بەشێكی فشاری ئەمریكایە لەسەر حكومەتی عێراق.

ئاشكراشیكرد، بانكی ناوەندیی عێراق رۆژی چوارشەممە 86 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و رۆژی پێنجشەممە 66 ملیۆن دۆلار و كۆی هەفتەی رابردوو 218 ملیۆن بە شێوەی كاش و 126 ملیۆن دۆلار بە شێوەی حەواڵە، كە بەراوردی بكەین بە چوار مانگ پێش ئێستا بە ئەندازەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.

راشیگەیاند، بەپێی زانیارییەكان فشاری ئەمریكا لەسەر حكومەتی عێراق هەیە بۆ كەمی خستنەروو، باس لە ناردنی دۆلار بۆ ئێرانيش دەكرێت و هەموو ئەمانەش وادەكەن ئەم چەند رۆژە بەهای دینار بەم شێوە بمێنێتەوە تا وەكو حكومەتی عێراق و ئەمریكا ڕێككەوتن دەكەن و بڕی خستنەڕوو زیاددەكات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە ساڵی نوێدا ئەگەر رێككەوتن بكرێت بۆ خستنەڕووی بڕی دۆلار، ئەگەری ئەوە هەیە بەهای 100 دۆلار لە نێوان 147 بۆ 150 هەزار دینار جێگیر ببێت.

بابەتی پێشتر

(ئین سلێمانی) بۆ سەری ساڵ گەورەترین فێستیڤاڵ لە سلێمانی ساز دەكات

بابەتی دواتر

2023 بەغداد مانگانە 200 ملیار دینارەكە دەنێرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خولی بەهارەی پەرلەمان دەستپێدەكات.. هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە

جارێكى دیكه‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات…
Total
0
Share