لە سنووری چیای قەرەچووغ تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردە سەر سوپای عێراق و تا ئێستا رووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەڵاتی چیای قەرەچووغ هێرشیانكردووەتە سەر سوپای عێراق و تاوەكو ئێستا روو بەڕووبووبوونەوە بەردەوامە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تائێستا زەرەر و زیانی پەلامارەكەی تیرۆریستانی داعش نەزاندراون.