شارەوانیی سلێمانی بڕیار لەسەر فراوانكردنی شەقامی سەرەكیی سەرچنار دەدات

لیژنەی ئامادەكاری فێستیڤاڵ و بۆنەكان و رازاندنەوەی شار كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی جێبەجێكردنی فراوانكردنی شەقامی سەرەكیی سەرچنار لە سەیرانگەی تاڤگەوە تا فولكەی قۆری و پیاڵەكە كرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە لەسەر راسپاردەی سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، لیژنەی ئامادەكاری فێستیڤاڵ و بۆنەكان و رازاندنەوەی شار كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا، بە مەبەستی بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە رووی هاوڵاتییان و میوان و گەشتیاران و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر.
لە راگەیەندراوەكەی شارەوانی سلێمانیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا خستنەڕووی چەند پێشنیارێك تاوتوێكران لەوانە خێراكردنی جێبەجێكردنی فراوانكردنی شەقامی سەرەكیی سەرچنار لە سەیرانگای تاڤگەوە تا فولكەی قۆری و پیاڵەكە و هەروەها جێبەجێكردنی دیزاینی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و سەوزكردنی گردی ”مامەیارە” و گرنگیدانی زیاتر بە چەند باخچەیەكی دیار لە دەروازەی شار و شەقامە سەرەكییەكاندا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئاگاداركردنەوەی ژمارەیەك باڵەخانە كرا كە لەسەر شەقامە سەرەكییەكانن بۆ ئەوەی ڕۆڵیان هەبێت لە جوانكردنی شار و رووناككردنەوەی زیاتری شەقامەكاندا.

بابەتی پێشتر

چوار کەس بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

لە قەرەچووغ داعش هێرشیكردە سەر سوپای عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share