نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق دەرفەتێکی نایابی هەیە بۆ پێشکەوتنی خێرا و گەشەسەندن

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین هێنیس پلاسخارت ئەمڕۆ رایگەیاند، عێراق دەرفەتێکی نایابی هەیە بۆ پێشکەوتنی خێرا بەرەو گەشەپێدان.

جێنین پلاسخارت لە پەیامێکدا رایگەیاند، “ساڵی 2022 ساڵێکی دژواربوو بۆ عێراق، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵ، دامودەزگا حکومییەکان توانیان دەست بە ئەرکەکانیان بکەنەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتێکی گەورە بۆ عێراق بڕەخسێنن بۆ سەقامگیری و پێشکەوتن.

داوای لە هەمووان کردووە لە ساڵی 2023دا پێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، لە هەمان کاتدا کەشێکی ئارام بۆ گفتوگۆ و مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان مسۆگەر بکەن .

ئاماژەی بەوەشکردووە، “عێراق بە میراتی دەوڵەمەندی کولتووری و نەتەوەیی و ئایینی و هەروەها جوگرافیا و سەرچاوە بەکارنەهێنراوەکانی، توانایەکی گەورەی هەیە کە بە سەقامگیریی سیاسی و داهاتی سەقامگیر پاڵپشتی دەکرێت و ئەگەر لە ئێستاوە دەرفەتەکان دەستیان بەسەردا بگیرێت، ئەوا عێراق خاوەنی توانایەکی نایاب و ناوازەیە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرچنار دابینبکات

بابەتی دواتر

بەهۆی رووخانی خانووەکەیان منداڵێک گیانیلەدەستدا و چوار ئەندامی خێزانێک برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share