كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسیی بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبنییەكان شەپۆلێكی بارانبارين چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزتردەبن بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین لەسەر بەشێك پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و لە ئیدارەی گەرمیان دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان. پێشبینیدەكرێت بارانبارین لە سنووری قەزای خانەقین و ناوچەكانی دەوروبەری زیاتربێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبێتەوە بە نزیكەی (1 تا 2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی: عێراق سوود لە ئەزموونی كۆمپانیا ئیتاڵییەكان وەردەگرێت

بابەتی دواتر

وەزیری رۆشنبیری داوای داخستنی ئەو شوێنانە دەكات كە نامۆن بە كەلتوور و فەرهەنگی گەلی كورد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share