بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی وەگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار-خانەقین دوو سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەكە برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاترۆڵ لەسەر رێگای كەلار-خانەقین كۆنترۆڵی لەدەست دا و خۆی بەستوونێكی كارەبادا كێشا و دواتر وەرگەڕا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە رووداوەكەدا دوو سەرنشین برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و دواتر لە لایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.