پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە سەیدسادق هاوڵاتییەك دەستگیرکرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و (16) فەردە خەڵووزدا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، “بڕینەوەی داری سروشتی و کردنی بە خەڵووز کارێکی نایاساییە و بەردەوام لە سەرجەم ناوچەکان لە لایەن مەفرەزەکانمانەوە رێگری لەو کارە دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق بۆ ناو قەزاكە، توانییان هاوڵاتییەك دەستگیربکەن و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و (16) فەردە خەڵووزدا”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی.