لە بەردەم خوێندنگەیەکی کوردی لە قەزای داقوق، بۆمبێك دانرا و پێش تەقینەوەی پووچەڵكرایەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆمبێك لە بەردەم خوێندنگەی سەرەتایی خوێندنی كوردی لە گوندی سنوور لە قەزای داقوق دانرا، دواتر هێزەکانی پۆلیسی قەزای داقوق پووچەڵیانكردەوە.
بەپێی زانیارییەكان، بۆمبەکە دەنگی بووە و بەهۆی ئەو رووداوەوە، پرۆسەی خوێندن لە قەزای داقوق بە شێوەیەكی كاتی راگیراوە.