منداڵەكە ناوی یونس عەگیدە، تەمەنی پێنج ساڵە و خەڵكی قەزای سێمێلە، بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەوە گیانیلەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لەبارەی رووداوەكە دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، منداڵەكە لە ماڵی خۆیاندا و لە كاتی خەودا سووتاوە.
ئاشكرایكردووە، بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگركەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا جەستەی منداڵەكە سووتاوە و گیانیلەدەستداوە.